پوختەی مێژووی گەشەسەندنی وڵاتی یابان

پتر لە دوو سەد ساڵ لە نێوان ١٦٠٣- ١٨٦٨ ز، دەسەڵاتی مەملەکەتی یابان (Tokugawa Shogunate)، هەرچەندە بووە مایەی یەکخستنی وڵات و دروستکردنی ئاشتی سەرتاسەریی بەڵام بە هیچ شێوەیەک ڕێگای بە هاوڵاتیانی نەدەدا گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بکەن یاخود کەسانی بیانی سەردانیان بکات. تەنها بە بڕێکی دیاریکراو بازرگانی لە گەڵ هۆڵەندا و چین ڕێگا پێدراو بوو. ئەگەر ئەمە نەبوایە، ڤانکوخیش نە ئەبوو بە بەو وێنەکێشە مەزنە، چونکە ئەوکات لە هۆڵەندا، ڕەنگ (بۆیە) تەنها لە یابانەوە دەهات کە شتێکی سەرنج ڕاکێش بووە.

بە کورتییەکەی؛ یابان مەملەکەتێکی داخراو و دواکەوتوو بوو تا ئەو کاتەی واتا ساڵی ١٨٥٣ زایین سوپای دەریایی ئەمریکا بە فۆرمێکی سەربازیی پێشکەتوو پەلاماری کەناری ئیدۆ (تۆکیۆی ئێستا) دەدات و دەبێتە هۆی داچڵەکین و سەرسوڕمان بۆ دەسەڵاتداران و تەواوی وڵات. دوا بەدوای ئەمە لە ژێر سایەی موتسوهیتۆ دا لە نێوان ساڵانی ١٨٦٨-١٩١٢ زایینیدا سەردەمی ڕۆشنگەریی دەستپێدەکات و وەرچەرخانێکی بەرچاو لە سیاسەت و ئابوری و یاسادا دێتە ئاراوە. پسپۆرانی بیانی لە زانست و ئەندازیاریی و پەروەردە لە دروستکردن و دامەزراندنی تەلەگراف و تۆڕی هێڵە ئاسنینەکان ڕێنمایی بە وڵات دەبەخشن و پاش چەند دەیەیەک وا لە یابان دەکەن ببێتە وڵاتێکی پیشەسازیی و بەهێزی وەها کە توانی لە جەنگی جیهانی دووەمدا بەرامبەر بە ئەمریکا بوەستێتەوە، لە کاتێکدا ئەمریکای دوژمنیان خۆی هۆکار و مایەی هۆشیارکردنەوە و بە ئاگاهاتنەوەیان بوو.

کەواتە؛ بە تەنها دوژمن هۆکاری لە ناوبردن و دواکەوتنی هەنێک لە میللەتان نیە، ئەوەندەی ئەو میللەتانە خۆیان کێشەی بونیادیی لە نێو عەقڵ و کەلتور و سروشتیاندا هەیە.

د.جمال معروف شریف پسپۆری مێشک و دەماری مناڵان / نەخۆشخانەی د.جمال ئەحمد ڕەشیدی فێرکاری مناڵان – سلێمانی - بکالوریس لە پزیشکیی و نەشتەرکاری گشتیدا M.B.Ch. B - دبلۆمی باڵا لە تەندروستی مناڵاندا D.C.H - ⁠ماستەری لە مێشک و دەماری مناڵاندا Msc. In Pediatric Neurology وەک کارکردن؛ لە سەرەتای دامەزراندنی بەشی چارەسەری سروشتی لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی دوو ساڵ وانەی توێکاری ماسولکە و ئێسکە پەیکەر و کۆئەندامی دەماری لەو بەشەدا وتۆتەوە، وەک پزیشکی مناڵانیش لە چەندین شوێنی هەرێم وەک پێنجوین و قەڵادزێ و ڕانیە کارم کردوە. بە نسبەت بڵاوکراوە؛ چەندین پەڕاوی لە سەر حاڵەتە باوە زگماکییەکان بە زمانی کوردی بۆ ئاشناکردنی دایکان و باوکان بەو حاڵەتانە ئامادە کردوە. هەروەها لە گۆڤاری زانستی سەردەم دا چەندین بابەتی پزیشکیی بە کوردی بڵاوکردۆتەوە. لە ئێستاشدا؛ وەک پزیشکی پسپۆری مێشک و دەماری مناڵان لە نەخۆشخانەی د. جمال ئەحمد ڕەشیدی مناڵانی سلێمانی