دەربارەی ئێمە

دەربارەی گۆڤاری دیالۆگنامە

گۆڤارێکی ئەلیکترۆنی هەمەچەشنی؛ کۆمەڵایەتی، کلتووری، زانستییە.

ئامانج

ئامانجی گۆڤاری دیالۆگنامە بوون بە سەکۆیەکی فراوانە کە لەڕێیەوە برەو بە دیالۆگ،لێکتێگەشتن وئاشتی دەدرێت؛ بە پێکەوە گرێدانی بابەتە زانستییەکان و ژیانی ڕۆژانە و خستنەڕووی فرەیی و هەمەچەشنەیی کۆمەڵگەی کوردی، پەیام و دەنگی هەموو چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە بەیەکتری دەگەیەنێت.

گۆڤاری دیالۆگنامە ئامانجیەتی وەک گۆڤارێکی دیجیتاڵی و گشتگیر خزمەت بکات؛ تاوەکو مەعریفە، توێژینەوە و ئەزموونە زیندووەکان بخاتە بەردەستی هەموو کۆمەڵگە بەبێ جیاوازی. تێگەشتنە ئەکادیمییەکان لە ڕێگەی وتار، دیدار و چیرۆک بە زمانێکی ساکار دەخاتە ڕوو. هانی درووستبوونی دیالۆگ لە نێوان جیاوازییەکان دەدات، هەروەها تیشک دەخاتە سەر ئەو پرسانەی پەیوەستن بە ئاشتی و توانامەندی خانمان و پەروەردە. هەوڵ دەدات پردێک لە نێوان ئەکادیمیا و کۆمەڵگەدا دروست بکات تاوەکو کۆمەڵگەیەکی گشتگیرتر و تەباتر دروست ببێت.

دەستەی نووسەران

سەرنووسەر

سەرنووسەر

جێگری سەرنووسەر

پ.ی.د پێشەوا حسن محمود، پڕۆفیسۆری یاریدەدەرە لە بەشی کیمیا لە زانکۆی ڕاپەڕین ، پسپۆڕە لە تەکنەلۆجیای نانۆ (نانۆتەکنەلۆجیا)، ماددە پێشکەوتووەکان، و تەکنەلۆجیاکانی وزەی بەردەوام. ناوبراو خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە زانستی ماددەکاندا و زیاتر لە ٣٥ توێژینەوەی زانستی وەک نووسەر یان هاونووسەر لە گۆڤارە نێودەوڵەتییەکاندا بڵاوکردووەتەوە.
 خاوەنی ئەزموونێکی بەرفراوانە لە هەردوو کەرتی ئەکادیمی و پیشەسازیدا، و ئەندامی دەستەی ئەکادیمیی ڕێکخراوی (DCO)یە. چەندین پێشکەشکاریی زانستی، سیمینار و خولی ڕاهێنانی لە بۆنە ئەکادیمی و پیشەیییەکاندا پێشکەش کردووە.
بوارەکانی توێژینەوەی بریتیین لە: نانۆکۆمپۆزێت (ماددە پێکهاتووەکانی نانۆ)، فۆتۆکاتالیز (کارتێکەرە ڕووناكییەکان)، ئەلیکترۆلیتە پۆلیمەرییەکان، ماددەکانی وزەی نوێبووەوە، و بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد لە زانستی ماددەکاندا. وەک جێگری سەرنووسەری گۆڤاری دیالۆگنامە (Diyalogname)، پابەندە بە بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندیی زانستی، دیالۆگی نێوان دیسپلینە جیاوازەکان، و گەیاندنی زانیاری بە جەماوەرێکی بەرفراوانتر، بەمەش هاوکار دەبێت لە پڕکردنەوەی ئەو بۆشایییەی کە لە نێوان ناوەندە ئەکادیمییەکان و کۆمەڵگەدا هەیە.

بەڕێوەبەری نووسین

پ.ی.د ئەرین احمد محمد، پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە زمان و زمانەوانی ئینگلیزی. هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە زمانەوانی کارەکی و بیانی. لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە ئەزموونی وانەوتنەوە و لە ساڵی ٢٠٠٩وە وەک مامۆستای زانکۆ دەستبەکارە؛ لە بوارەکانی زمانەوانی، پەروەردەی زمان، و توێژینەوە کار دەکات. زیاتر لە ٢٥ توێژینەوەی زانستی لە گۆڤار بڵاوکردۆتەوە و ٥ کتێبی چاپکراوی هەیە. دکتۆر ئەرین بەشداری لە چەندین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کردووە و هەروەها وەک ڕاهێنەر و تاقیکەرەوەی ئایڵتس و تۆفڵ کاردەکات. لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش وەک گەشەپێدەری تواناکانی گەنجان کار دەکات و لە ڕێکخراوی دیاڵۆگ و کەلتوور بەڕێوبەری بۆردی ئەکادیمی ڕێکخراوە.

سەرنووسەری بەشەکان

بونیادنانی ئاشتی

پ.د.مەهدی قادر أحمد، لەدایکبوی (١٩٧٨) سلێمانی، مامۆستای بەراوردی ئایینەکان و عیلمی کەلام و عەقیدە لە کۆلیجی زانستە ئیسلامیەکان- زانکۆی سلیمانی. پسپۆڕی وورد: بەراوردی ئایینەکان. خاوەنی دکتۆرا لە زانکۆی العراقیە – بەغداد. لە بواری گفتۆگۆی ئیسلامی مەسیحی وکاریگەری لەسەرپێکەوەژیانی ئایینی ساڵی(٢٠١٤). نازناوی زانستی پرۆفیسۆرە، و نوسەر توێژەرە، و خاوەنی زیاتر لە (١٠) دە توێژنەوەی بڵاوکراوەیە، سەرپەرشتی دوو دکتۆرا و دووماستەری کردوە، وئەندامی گفتۆگۆی چەندین ماستەر و دکتۆرای بووە. کاردەکات لەبواری ئاشتی کۆمەڵایەتی وپێکەوەژیانی ئایینی، لەوپێناوەدا بەشداری دەیان دیداری تەلەفزیۆنی و کۆنفرانسی زانستی کردووە.

کلتور

پ.ی.د. سالار عەبدوڵڵا ئەحمەد خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە ئەدەبی عەرەبیدا، لە ئێستادا مامۆستای زانکۆیە لەزانکۆی هەڵەبجە، شانبەشانی ئەوە لەچەند دەزگایەکی میدیایی و گۆڤاردا ساڵانێکی زۆرە کاردەکات، چەندین وتار و توێژینەوە و وەرگێڕانی لە میدیای ناوخۆ و دەرەوەدا بەزمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی و فارسی لەبوارەکانی (ئەدەب، ئایینناسی و سیاسەت) بڵاو بوونەتەوە. دوو کتێبی بەزمانی عەرەبی بەناوەکانی (بنية المكان في روايتي الجحيم المقدس وهيلانة- دراسة مقارنة) و (لغة العشق وزمن الأنفال- ترجمة) بڵاو بوونەتەوە.

توانامەندی خانمان

پ.د. شیلان عمر حسین ….

پەروەردە

پ.د بهمن صالح محمد. لەدایکبووی 1975، سلێمانی، مامۆستا لە زانكوی سلیمانی، كولیجی پەروەردەی بنەڕەت، بەشی زانستە کۆماڵایەتیەکان، ئەندامی  یەکێتی مێژونوسانی جیهانی عەرەبی.

تەندروستی

د.جمال معروف شریف پسپۆری مێشک و دەماری مناڵان/ نەخۆشخانەی فێرکاری مناڵان-سلێمانی – بکالوریس لە پزیشکیی و نەشتەرکاری گشتیدا M.B.Ch. B – دبلۆمی باڵا لە تەندروستی مناڵاندا D.C.H – ⁠ماستەری لە مێشک و دەماری مناڵاندا Msc. In Pediatric Neurology  لە سەرەتای دامەزراندنی بەشی چارەسەری سروشتی لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی دوو ساڵ وانەی توێکاری لەو بەشەدا وتۆتەوە، وەک پزیشکی مناڵانیش لە چەندین شوێنی هەرێم وەک پێنجوین و قەڵادزێ و ڕانیە کاری کردوە. چەندین پەڕاوی لە سەر حاڵەتە باوە زگماکییەکان بە زمانی کوردی بۆ ئاشناکردنی دایکان و باوکان بەو دۆخانە ئامادە کردوە. هەروەها لە گۆڤاری زانستی سەردەم دا چەندین بابەتی پزیشکیی بە کوردی بڵاوکردۆتەوە. لە ئێستاشدا؛ وەک پزیشکی پسپۆری مێشک و دەماری مناڵان لە نەخۆشخانەی  مناڵانی سلێمانی کاردەکات .

بازرگانی و دارایی

د. سۆران سدیق

تەکنەلۆجی

پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. هۆگر محمود حسین
د. هۆگر زیاتر لە ١٥ ساڵ ئەزموونی توێژینەوە و وانەوتنەوەی لەسەر ئاستی زانکۆدا هەیە. ناوبراو خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا (Ph.D) یە لە زانستی کۆمپیوتەر، لە زانکۆی هەدەسفیڵد لە بەریتانیا، وە بڕوانامەی ماستەر (M.Sc) هەیە لە ئەندازیاریی سۆفتوێر، لە زانکۆی لێستەر لە بەریتانیا، و بڕوانامەی بەکالۆریۆس (B.Sc)هەیە لە زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی دی مۆنتفۆرت لە بەریتانیا. جیا لە ئەزموونەکانی وانەوتنەوە و توێژینەوە، د. هۆگر خاوەنی گەنجینەیەکی دەوڵەمەندە لە ئەزموونی کارگێڕی کە لە ماوەی کارکردنیدا وەک سەرۆکی بەش و سەرۆکی چەندین لیژنەی جیاواز بەدەستی هێناوە. ناوبراوئێستا سەۆرکی بەشی کۆمپیوتین و ئنفۆرماتیکە لە زانکۆی ئەمریکی سلێمانی .
ناوبراو یەکێکە لەو ٥٠ ڕاهێنەرە باوەڕپێکراوەی بواری پێداگۆجی (شێوازی وانەوتنەوە) کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دانیان پێدانراوە، هەروەها بڕوانامەکەی لە زانکۆی هامک (HAMK) لە وڵاتی فینلەندا پێبەخشراوە. ناوبراو ٢٠ توێژینەوەی زانستی لە گۆڤارە ئەکادیمییەکاندا لە پسپۆڕیی خۆیدا بڵاوکردووەتەوە.