دونیاکەمان لە حاڵێکدایە کە هیچ کاتێک هێندەی ئێستا بەناو یەکدا نەچووە. کلتورەکان، بیروباوەڕەكان و شێوازە جیاوازەکانی ژیان ئیدی لە هەمان زەمینەی کۆمەڵگەدا بەیەکدەگەن. ئەم بەیەکگەشتنە، سەرەڕای ئەوەی کە دەبێتە مایەی دەوڵەمەندییەکی هەمەچەشن، لە هەمان کاتدا ئەگەر هاتوو بە شێوازێکی ڕاست بەڕێوەنەبرێت یاخود بیرکردنەوە و ئامانجی خراپ بێنە ناویەوە ئەوا ئەوکات دەبێتە هۆکاری دروستبوونی چەندین گرژی .
لێبوردەیی بە پێچەوانەی مانا باوەکەی بریتی نیە لە حاڵێکی ” بەرگەگرتن”. بەڵکو بریتیە لە هەوڵ و کۆششێکی چالاکانە بۆ لێکتێگەشتن و قەبوڵ کردن. ڕەفتار و هەستێکی وایە کە هەم فێری دەبین، هەم فێری دەکەین. مرۆڤ بەو سیفەتەی کە مرۆڤە بەنرخە و ئەم بەنرخییەشە کە وا دەکات جیاوازییەکانمان ببنە مایەی تێڕامان نەک هۆکاری گرژیی. لە مێژەوە تا ئێستا فەلسەفەی ئەو باوەڕەمان کە پێمان دەڵێت “بەدیهێنراوت خۆشبوێت بە خاتری بەدیهێنەرەکەی” هەروەها لەو دونیای هزرەشدا کە بنیاتی ناوە، لێبوردەیی ئاسۆیەکی میهرەبانی وەهایە کە بە باوەڕ گۆشدەکرێت و دەستێکە لە دڵەوە بۆ مرۆڤایەتی درێژ دەکرێت.
لێبوردەیی کاتێک لەگەڵ خۆشەویستی و دیالۆگدا ئاوێزان دەبێت مانایەکی زۆر قووڵتر بەدەستدەهێنێت. دیالۆگ تەنها ڕێگایەکی دروستکردنی پەیوەندیی نیە، لە هەمان کاتدا بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقییە کە پردی نێوان دڵەکان دروستدەکات. لە دونیای ئەمڕۆدا کە جیاوازییەکان زەق بوونەتەوە و زۆرجاریش دەبنە مایەی لێکترازان، ئەم بۆچوونە لە هەموو کات زیاتر مانابەخشە.
مێژوو چەندین جار ئەم ڕاستییەی پیشان داوین؛ لەو جێیەی کە دیالۆگ بێدەنگی بنوێنێت گرژییەکان دێنە گۆ. لێخۆشبوونەکانی نێلسۆن ماندێلا و جووڵانەوە دور لە توندوتیژییەکانی مارتن لوسەر کینگ دەرخەری ئەوەن کە لێبوردەیی تەنها کردەوەیەکی ئەخلاقیی پڕ بەها نیە بەڵکو دەکرێت ببێتە خاڵێکی گرنگی وەرچەرخانی کۆمەڵایەتی. هەر بۆیە ئەمڕۆ زۆر گرنگە ئەم میراتە دووبارە بە بیر خۆمان بهێنینەوە و پێوستیمان بەوەیە کۆمەڵگەکانمان دووبارە بەم هەویرە بشێلینەوە.
بەتایبەت بە هۆکاری ئەوەی لە سەردەمێکی دیجیتاڵیدا دەژین وا دەکات زیاتر گرنگی ئەم پێویستییە دەرکەوێت. لە سەردەمێکدا کە زانیارییەکان بە خێرایی بڵاودەبنەوە، دەکرێت پێشینە بڕیارە نەرێنییەکانیش دەکرێت بە هەمان خێرایی بڵاوببنەوە. تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان زۆرجار لەجێی ئەوەی ببنە زەمینەیەک بۆ دیالۆگ، دەکرێت ببنە مەیدانێک بۆ گرژبوونەوەی جەمسەر دژبەرەکان. لەبەر ئەم هۆکارەیە کە لێبوردەیی تەنها کردارێکی جوان و چاکی کەسیی نیە لە هەمان کاتدا ماکێکی هاوسەنگیی کۆمەڵگەیە.
ڕۆڵی پەروەردە لەبابەتی بە دامەزراوەکردنی لێبوردەیی لە هەموو بوارەکاندا یەکلاکەرەوەیە. دەبێت لێبوردەیی و دیالۆگ لە بناغەی سسیتمە پەروەردەییەکانماندا جێیان بکرێتەوە، ئەوانەشی لەم سسیتمەدا بەشدار ن هەر لە پەروەردەکارە و تا دەگاتە خوێندکار و هەموو ئەوانی دی بە جۆرێک پێبگەیەنین کە لێبوردەیی، هاوسۆزی و ڕێزگرتن بنەمای سەرەکییان بێت، هەروەها جیاوازییەکان بە مەترسیی نا بەڵکو بە نیشانەی دەوڵەمەندیی ببینن. یەکێتی کۆمەڵایەتیی ئەوکاتە دێتەدی کە لە نێوان تاکەکاندا خۆشەویستی و لێبوردەیی بەربڵاو بێت، هەروەها جیاوازییەکان وەک نیشانەی دەوڵەمەندیی قەبوڵ بکەن و لەسەر بەها باڵا هاوبەشەکان کۆک بن. ئەم تێڕوانینە نەخشەڕێگایەکی بەهێزە بۆ ئەو کۆمەڵگەیانەی کە فرەچەشنن.
کەلەسەر ئاستیی جیهانییش دەڕوانینە بابەتەکە تابلۆکە جیاوازییەکی وەهای نیە. هەروەک دالای لاماش زووزوو باسی لێوەدەکات کە ئاشتی بە میهرەبانی و لێکتێگەشتن بەردەوامیی بەدەستدەهێنێت. ئەمەش ئەوەمان بە بیر دەهێنێتەوە کە لێبوردەیی پێویستییەکی ناوخۆیی نیە بەڵکو پێوستییەکی جیهانییە.
ئەم سەردەمەشی کە ئەمڕۆ تێیداین، بە ڕوونی ئەوەمان پێدەڵێت کە: یان ئەوەتا جیاوازییەکانمان دەکەینە هۆکاری بە گژاچوونی یەکدی، یان ئەوەتا وەک دەوڵەمەندییەکی هاوبەشی هەمووان لێکی دەدەینەوە. ئەم هەڵبژاردنەش نەک ئەمڕۆ بەڵکو ئایندەشمان دیاری دەکات.
لەم ڕووپەڕی ئەم گۆڤارەدا دەمانەوێت نووسینە زیاد لە خۆزگەیەک، دەخوازین ببێتە بانگهێشتنامەیەک. بانگهێشتنامە بۆ زیاتر گوێ بیستبوون، زیاتر تێگەشتن و زیاتر هەست کردن بە یەکدی. چونکە دەزانین کاتێک لێبوردەیی باڵادەست دەبێت بەسەر کۆمەڵگەیەکدا نەک تەنها ئارامی بەڵکو هێز و مانەوەی زیاتری پێدەبەخشێت









سەرنجێک بەجێبهێڵە