Diyalogname.com بە توندی پابەندە بە پاراستنی تایبەتمەندیی زانیاریی ئەو کەسانەی کە سەردانی دەکەن و بەکاری دەهێنن. گۆڤاری دیالۆگنامە بەشێکە لە کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوی دیالۆگ و کلتور ( دی سی ئۆ) کە ڕەنگدانەوەی ئامانجەکانیەتی بۆ بنیاتنانی دیالۆگ، لێکتێگەشتن و ئاڵوگۆڕی کلتوری.
سیاسەتی تایبەتمەندیی ئێمە لەسەر ئەم بنەمایەنە بنیات نراوە:
ڕوونی: ئێمە ئامانجمانە زانیاری ڕوون و پێویست بەردەست بخەین بە زمانێکی سادە و ساکار
هەڵبژاردن: بەکارهێنەران مافی کۆنترۆڵ کردنی زانیارییەکانی خۆیانیان هەیە و دەتوانن ڕێگە نەدەن بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکانیان لە هەندێک کاتدا.
پاراستن: ئێمە پابەندین بە پاراستنی هەموو زانیارییە کۆکراوەکان بە شێوەیەکی گونجاو و پارێزراو.
مەبەستمان لە ” زانیاریی کەسی” چیە؟
زانیاریی کەسی ئەو زانیارییانەن کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دەکرێت تۆ بناسێنێت، وەک ناوەکەت، ئیمەێڵ یان زانیاریی پەیوەندیکردن. ئەو زانیارییانەی تۆ ناناسێنن بە زانیاری کەسیی ئەژمار ناکرێت.
چۆن زانیاری کۆ دەکەینەوە؟
ئێمە بە دوو شێواز زانیاری کۆ دەکەینەوە:
- ڕاستەوخۆ لە لایەن تۆوە: کاتێک تۆ خۆویستانە زانیاریی دەبەخشیت وەک خۆ تۆمارکردن بۆ هاتنی بابەتی نوێ، پڕکردنەوەی فۆرمەکان، بەشداریکردن لە ڕاپرسیەکان یاخود لە ڕێگەی پەیوەندیکردن بە ئێمەوە.
- بە شێوەی ئۆتۆماتیکی( خودکارانە): لە ڕێگەی کوکییز، ئامرازە شیکارییەکان، پیکسڵەکان یان بەگەکان. زانیارییەکانیش بریتین لە جۆری ئامێرەکەت، وێبگەڕ، زمان، ناونیشان، سەرچاوەی سەردان کردنی سایت یان لاپەڕە سەردانکراوەکان.
کوکی چییە و چۆن بەکاری دەهێنین؟
کوکی فایلی بچووکن لەسەر ئامێرەکەت کە یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی کرداری وێبگەڕان. ئێمە کوکی بەکاردەهێنین بۆ:
- باشترکردنی کارکردنی سایت و ئەزموونی بەکارهێنەر.
- تێگەیشتن لە چۆنیەتی بەکارهێنانی ناوەڕۆک لەلایەن بەکارهێنەرانەوە
- پاراستنی سایت و ڕێگری لە کاری ساختە.
- چالاککردنی چالاکییەکانی وەک هاوبەشیکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ڤیدیۆ
خزمەتگوزارییەکانی لایەنی سێیەمی دەرەکی وەک ( یوتیوب، ڤیمیۆ یان پلاتفۆرمە هاوچەشنەکان) دەکرێت کوکی بەکاربهێنن کاتێک ناوەرۆکێکی ئەوان بەکاربهێنرێت.
چی لە زانیارییەکان دەکەین؟
ئێمە زانیارییە کۆکراوەکان بەکاردەهێنین بۆ:
- باشترکردنی کوالیتی و دەستگەیشتن بە ناوەرۆکەکانی Diyalogname.com
- تێگەشتن لە ویست و حەزی بەکارهێنەران
- ناردنی نامەی ئاگاداربوون لە کارە نوێیەکان ( تەنها کاتێک کە خۆت تۆمار کردبێت)
- خستنەڕووی دەرەنجامەکان بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانمان و کارەکانمان
ئێمە زانیاریی کەسی بەکارناهێنین بۆ ئەو مەبەستانەی ئامانجی سەرەکی کارەکانمان نین
چۆن دەتوانیت کۆنترۆڵی زانیارییەکانت بکەیت؟
تۆ کۆنترۆڵی تەواوەتی زانیارییە کەسییەکانت هەیە:
- دەتوانیت هەر کاتێک بتەوێت خۆتۆمارکردنت ڕەش بکەیتەوە لە ئیمەیڵەکان لە ڕیگەی بەستەری ( unsubscribe)ەوە لە پەیوەندییەکانماندا.
- دەتوانیت کوکییەکان ڕێکبخەیت لە وێبگەڕەکەتدا.
- دەتوانیت داوا بکەیت زانیارییەکانت ببینرێن، ڕاستبکرێنەوە یان بسڕدرێنەوە.
کێ دەستی بەو زانیارییانە دەگات کە ئێمە کۆی دەکەینەوە؟
Diyalogname.com زانیارییەکەسییەکان نافرۆشێت، نایبەخشێت و نایگۆڕێتەوە.
دەکرێت ئێمە بە شێوەیەکی سنووردار زانیارییەکان بەش بکەین لەگەڵ:
- تیمی ناوخۆیی دەستەی نووسەرانی پلاتفۆرمەکەمان
- ئەو خزمەتگوزارییە متمان پێکراوانەی کە پێشکەشی وێبسایتەکەمان دەکرێت (لەسەر بنەمای نهێنی پارێزیی)
- ڕێکخراوی دیالۆگ و کلتور. بەو پێیەی دیالۆگنامە بەشێکی کارەکانیەتی
- هاوبەشەکانمان بۆ کار و چالاکییەکان ئەگەر پێویست بوو
هەروەها دەکرێت ئێمە زانیارییە گشتییەکان بەکاربهێنین بۆ ئاماری بەکارهێنان یاخود توێژینەوە.
بەرپرسیارێتی ناوەرۆک
هەموو ئەو ناوەرۆکانەی لە دیالۆگنامەدا بڵاودەکرێنەوە لە ژێر بەرپرسیارێتی نووسەرەکان و بەشداربووان، نەک خودی گۆڤار یان پلاتفۆرمەکە. ئەو بیروڕایانەی لە نووسینەکاندا بڵاودەکرێنەوە بە تەواوەتی گوزارشت لە گۆشەنیگای نووسەرەکەی دەکات و دەکرێت ڕەنگدانەوەی بۆچوونەکانی گۆڤاری دیالۆگنامە یان ڕێکخراوی دیالۆگ و کلتور نەبێت.
یاسا هەیە بۆ نەوجەوانان؟
Diyalogname.com بۆ هەموو بەکارهێنەرانە کە ئارەزووی بابەتەکانی دیالۆگ، کلتور و پەروەردە دەکەن.
ئێمە ئاگامەندانە زانیاریی لە کەسانی خوار ١٦ ساڵ کۆ ناکەینەوە. ئەگەر هەست بە شتێکی وا بکرێت دەستبەجێ دەیسڕینەوە.
دەربارەی وێبسایتە دەرەکییەکان
سایتی ئێمە لەوانەیە بەستەری سایتە دەرەکییەکان تێدا بێت. ئەم وێبسایتانەش سیاسەتی تایبەتمەندیی خۆیان هەیە، هەربۆیە ئێمە بەرپرس نین لە ناوەرۆکەکانیان. هانی بەکارهێنەران دەدەین پێش بەکارهێنانیان سەیری سیاسەتی تایبەتمەندییان بکەن
چۆن زانیارییەکانت دەپارێزین؟
ئێمە ڕێکاری تەکنیکی، ڕێکخراوەیی بەکاردەهێنین بۆ پاراستنی زانیارییە کەسییەکانت بەرانبەر دەستپێگەشتنی نایاسایی، دزیی، گۆڕانکاری یان لەناچوون
سەرەڕای ئەوەی هەوڵ دەدەین زانیارییە کەسییەکانت بپارێزین، بەڵام هیچ سیستمێکی ئۆنڵاین سەدا سەد پارێزراو نیە.
پەیوەندیکردن بە ئێمەوە
ئیمەیڵ: info@diyalogname.com
وێبسایت: www.diyalogname.com